دوێنە ئێوارە لە بەرنامەی "ئیفتر لیست" لە کاناڵی ٣ی تەلەفزیۆنی سوید دا باس لە ئایفۆنی ساختە دەکرا کە تەنیا لە شاری ستۆکهۆڵم ٤٠٠ دانە و لە ماڵمۆش ٢٠ دانە فرۆشراون. ئەو ئایفۆنە ساختانە لە شێوازی دەرەوەیاندا هەموو شتێکی وەک ئایفۆنی راستی دەچێ، بەڵام شاشەکەیان تۆزێک روونترە، سیکارتەکەشی لە جێگای ئەوەی مینی سیکارت بخوات، سیکارتی ئاسایی دەخوات. پۆلیس بە شێوەیەکی بەربڵام بە دوای ئەو کەسانۆیە کە خەریکی فرۆشتنی ئەم ئایفۆنانەن، زۆرتر لە ماڵپەڕی "بلۆکت" دا ئاگادارییەکانی بڵاو کراونەتەوە کە ماڵپەڕێکی فرۆشتن و کڕینە. پۆلیس دەڵێ زۆر لەوە دەچێ کە ئەم ئایفۆنانە لە چین دروست کرابن. ئەوانەی ئەم ئافۆنانە دەفرۆشن بە کڕیارەکە دەڵێن کە لە شوێنێک لە نێو شار یەکتری ببینن و رەسیدیش بە کابرای کڕیار دەدا، بەڵام رەسیدەکەش ساختەیە. فرۆشیاری ئەم ئایفۆنانە داوای نرخێکی ٤ تا ٥ هەزار کرۆنی سویدیان دەوێ. |
From:
hamiddurudi
Views:
0
0
ratings | |
Time: 02:15 | More in News & Politics |
Falska Iphone
Subscribe to Applenews247.Com Newsletter